سەرۆکانی ئێران و فەڕەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە ڕێگاکانی ڕاگرتنی ململانێکان و جێگیرکردنی ئاگربەست لە نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و فەڕەنسا، مەسعوود پزشکیان و ئیمانوێل ماکرۆن، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەت پەرەسەندنی قەیرانەکانی باشووری لوبنانیان تاوتوێ کرد.

لەم وتووێژە تەلەفونییەدا سەرۆکانی دوو وڵات هەروەها باسیان لە ڕێگاکانی ڕاگرتنی ململانێکان و جێگیرکردنی ئاگربەست لە نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی کرد.