سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی وڵاتەکەی بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشان و هاوڕێیانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەموو هەوڵەکانیان بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربڕ لە غەزە و لوبناندا خستۆتە گەڕ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەفەری بۆ بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە دواگۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهانی دیدار و گفتوگۆی کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو دیدارە ڕوونی کردەوە کە هەوڵ بۆ وەستاندنی هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەزە و لوبنان، پێشگری لە پەرەسەندنی هەڵمەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە ئاستی ناوچەکە و هەروەها پاڵپشتی لە هەموو هەوڵەکان لەو پێناوە و دابین‌کردنی ڕێگەیەک بۆ گەیاندنی یارمەتیگەلی مرۆڤدۆستانە بە خەڵکی غەزە و لوبنان لە یەکەمایەتییەکانی دەوڵەتەکەی لە ئاستی ناوچەدایە.

سوودانی بە ئاماژە بەوەی کە پێشتر دەوڵەتەکەی هەمبەر بە پیلانەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ تێوەگلاندنی ناوچەکە لە شەڕێکی درێژخایەن هوشداری داوە، ڕایگەیاند: عێراق بە هاوکاریی هاوبەشان و هاوڕێیانی خۆی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و بەتایبەت وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا هەموو هەوڵی خۆی خستۆتە گەڕ.