سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە کۆبوونەوەی نائاسایی PUIC لە ژێنێڤ وتی: هەر جۆرە هاوکاری، یارمەتی، گفتوگۆ، پڕۆژەی سیاسی و ئابووری لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی دەبێ بوەستێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدباقر قالیباف سەرۆکی مەجلیس لە کۆبوونەوەی نائاسایی PUIC لە پەراوێزی یەکسەد و چل و نۆهەمین یەکێتی نێوان‌پەرلەمانیی جیهانی لە ژێنێڤ، وتی: بەر لە ژێنێڤ سەردانی بەیرووتم کرد بۆ ئەوەی دەنگی چەوساوەکان و خۆڕاگریی خەڵکی لوبنان بگەیێنمە گوێی ژێنێڤ.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئامادەیی کۆماری ئیسلامی بۆ خەملانی تێگەیشتنێکی هاوبەش سەبارەت بە مەترسیی مێژوویی ڕژیمی زایۆنییە، جەختی کرد: پێویستە هەر جۆرە هاوکاری، یارمەتی، گفتوگۆ، پڕۆژەی سیاسی و ئابووری لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی دەبێ بوەستێت.