وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق باسیان بابەتە ڕۆژەڤەکانی ناوچەکە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زۆر دڵخۆش بووم بە هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی عێراق، کە جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە لە ئاسمانی ئەم وڵاتەوە ڕێگە بە هێرشکردنە سەر ئێران نادەن.

عێراقچی وتی: خۆشحاڵ بووم بە هەڵوێستی پتەوی وەزیری دەرەوە و حکوومەتی عێراق، کە جەختیان لەوە کردەوە کە ناهێڵن ئاسمانی ئەم وڵاتە خراپ بەکار بهێنرێت و هێرش بکرێتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران یان هەر وڵاتێکی تر.

ئەمە ئەو هەڵوێستە دۆستانە و برایانەیە کە چاوەڕێمان لە حکومەتی عێراق دەکرد. جارێکی تر سوپاسی هەموو هەڵوێستەکانی حکومەتی عێراق و هەروەها هەڵوێستەکانی گەلی عێراقیش دەکەم.

دەسەڵاتی عێراقیش لەلایەن ئێمەوە پاڵپشتی دەکرێت و بەدڵنیاییەوە بەردەوام دەبین لە هاوکارییەکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەهەموو بوارەکاندا بەتایبەتی لەبواری دیپلۆماسیدا.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا جەختی کرد کە ئێران ئامادەیە بۆ شەڕ بەڵام خوازیاری ئاشتی و پاوەجێی لە ناوچەکەین.