پێوەندییە گشتییەکانی سپا لە ڕاگەیێندراوێکدا وردەکارییەکانی ڕێوڕەسمی بەڕێ کردن و ئەسپاردە کردنی سەرلەشکەر شەهید عەباس نیلفرووشانی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا وردەکارییەکانی ڕێوڕەسمی بەڕێ کردن و ئەسپاردە کردنی سەرلەشکەر شەهید عەباس نیلفرووشان ڕاوێژکاری باڵای ئێران لە لوبنانی ڕاگەیاند.

لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە ڕۆژی دووشەممە 23 ی ڕەزبەر دوای گواستنەوەی تەرمی شەهید نیلفرووشان ، ڕێوڕەسمی بەڕێ کرد و تەواف لە شارەکانی نەجەف، کەربەلا و مەشهەد بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژی سێشەمە 24 ی ڕەزبەر کاتژمێر 9 ی بەیانی ڕێوڕەسمی بەڕێ کردن لە مەیدانی ئیمام حسێنی تاران بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژی چوارشەممەش لە ئیسفەهان بەڕێ دەکرێت و لە ڕۆژی پێنجشەممە دوانیوەڕۆی 26 ی ڕەزبەر لە ئیسفەهان ئەسپاردە دەکرێت.