گۆڤارێکی ئەمریکی بە دان پێدانان بە هێزی چەکداری بەربڵاوی حزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد کە ئیسرائیل بە تەنیا ناتوانێت لە بەرانبەر ئێران بوەستێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، گۆڤاری ئەمریکی نەشناڵ ئینترست ڕاپۆرتی دا کە ئیسرائیل ئەبێ هەمبەر بە ملهوڕییەکانی لە ناوچەکە وشایر بێت. هەر لەوێک لەلایەن ئیسرائیلەوە لە دژی حزبوڵڵای لوبنان ناتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە تێلاڤیڤ لە ژێر باری گوشارەکانی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا بێتە دەرەوە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، تێلاڤیڤ جارێکی دیکە لەسەر دوو ڕێیاندایە. هێرشەکانی ئیسرائیل لە دژی لوبنان بەرز بووەتەوە چونکوو تێلاڤیڤ پێی وایە ئەو هەوڵە دەتوانێت ببێتە هۆی کەم بوونەوەی ئاڵۆزییەکان؛ ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێرشەکانی ئیسرائیل لەوانەیە بەرەو ناوچەکانی دەوروبەریش بکێشرێت.

هەروەها هاتووە کە لە حاڵێکدا کە سوپای ئیسرائیل بەردوەام خەریکە شکست دەهێنێت و دانوستان بۆ ئازاد کردنی دیلەکان ڕاگیردراوە، حەماس گەڕاوەتەوە ئەو ناوچانە کە ئیسرائیلییەکان لێیان کشاونەتەوە. بڕوا بەخۆبوونی سەربازنای ئیسرائیل دوای هێرشەکان بۆ سەر حزبوڵڵا و تیرۆری حەسەن نەسروڵڵا کاتییە و حزبوڵڵا ڕێژەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنی هەیە کە لەوانەیە لە هێرشە زەوینییەکانی ئیسرائیلدا بەکاریان بهێنێت. سەبارەت بە ئێرانیش ئاماژە بکەین کە ئیسرائیل بە تەنیا توانی بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی ئێرانی نییە.