نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان دوابەدوای بڵاو کردنەوەی درۆ، ئۆپراسیۆنی ڕەوانی و دروست کردنی بەڵگەی ساختە ڕایگەیاند: ئێمە ئیسرائیل بە ڕژێمێکی جەنایەتکاری دژە مرۆیی دەناسین و بڕوامان بە وەهمەکانی ئەوان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە وەڵام بە پرسیاری واشنتۆن پۆست سەبارەت بە بەڵگە پاگەندەییەکانی ئیسرائیل و هەروەها داواکاری 500 میلیۆن دۆلار لەلایەن حەماسەوە لە ئێران کە ئاڵبەت بە پێی ئەو بەڵگەگەلە تاارن وەڵامی ئەو داواکارییەی نەداوەتەوە، وتی: ئێمە ئیسرائیل بە ڕژێمێکی جەنایەتکاری دژە مرۆیی دەناسین و بڕوامان بە وەهمەکانی ئەوان نییە. ئەوان پێشینەی دوور و درێژیان لە بڵاو کردنەوەی درۆ، چێ کردنی بەڵگەی ساختە و ئۆپراسیۆنی دەروونی فریو هەیە.

پێشتریش لە وەڵام بە هەندێک پرسیار سەبارەت بە دەستخستنی هەندێک بەڵگە لەسەر ئاگادار بوونی ئێران لە ئۆپراسیۆنی حەوتی ئۆکتۆبەر، وتی: لە دۆخێکدا کە بەرۆرسەکانی حەماس کە لە دۆحەن ڕایانگەیاندووە کە ئێمە زانیاریمان لەسەر ئەو ئۆپراسیۆنە نەبووە، هەر جۆرە پاگەندەیەک کە ئێران و حزبوڵڵا بە ئەو ئۆپراسیۆنەوە بگلێنن ناڕاست و ساختەیە.