سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە ئێران خوازیاری پەرەسەندنی شەڕ نەبووە و نییە، بەڵام وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک بە هێزەوە و بە شێوەی گونجاو دەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل وتی: بە خوێندنی نوێژی هەینی لەلایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە ویستمان نیشانی بدەین کە سەرەڕای هەڕەشەکانی دوژمن هەر پشتی پێدەبەستین. ئێمە ترسمان لە دوژمن نییە و ئەو ڕاسپاردەیەمان بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دا. ئێمە ترسمان لە هاتن بۆ ئێرە نییە.

ناوبرا زیادی کرد: ئێمە چەندین و چەند جار دووپاتمان کردووەتەوە کە بەدوای پەرەپێدان بە شەڕەوە نەبووین و نین، بەڵام وەڵامی هەر جۆرە هیرشێک بە هێز و بە شێوەی گونجاو دەدەینەوە. پێشتریش ئەم بابەتەمان بە ڕوونی نیشان داوە. هیوادارین ئەو بابەتە وانەیەک بۆ بووبێت بۆ دوژمنان.

قاڵیباف درێژەی دا:دەنگۆکان لەسەر سەردار قائانی هەواڵی درۆی دوژمنانەیە. دۆخی سەردار قائانی باشە و خەریکی ئەنجامی ڕاسپاردە تایبەتەکانی خۆیەتی.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە دڵنیاین کە دراوسێکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین پرسی دراوسێیەتی لەبەرچاو دەگرن و پێشتریش پابەندی ئەو بابەتە بوون.

سەرۆکی مەجلیس وتیشی: ئێمە سەبارەت بە پاڵپشتی لە گەلی لوبنان و فەلەستین و یارمەتی گەیاندنی پێیان کۆدەبگیمان هەیە.