بەندەر حەیفا وەک یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی پیشەسازیی ڕژیمی زایۆنی و دڵی ئابووریی ئەو ڕژیمە، لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵڵا، بە چۆکدا هاتووە و زۆربەی چالاکییە ئابوورییەکانی وەستاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، پەرەسەندنی خێرایی و بڕشتی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵڵا لە لوبنانەوە بۆ سەر شاری حەیفای داگیرکراو و هاوێری بۆتە هۆی بشێوییەکی بەرچاو لە جالاکییە ئابووری و بازرگانییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکرا لە سەرەتای شەڕی غەزەوە تا ئێستا.

شاری حەیفا لە ناوچەی کەرمل هەڵکەوتووە و یەکێکە لە سێ شاری گەورەی سەرزەوینەداگیرکراوەکان لەباری حەشیمەتەوە. ئەو شارە ٣٠٠ هەزار کەس جەماوەری هەیە و دوای قودس و تلاڤیڤ پڕ حەشیمەتترین شاری ئیسرائیلە.

ئەم شارە هاوکات ڕێگەی پێکگەیشتنەوەی باکوور و باشووری سەرزەوینەداگیرکراوەکان و پایتەختی ناوچەی باکوورییە و لە لایەکی ترەوە بە ناوەندی ئابووری، ڕاهێنەری و فەرهەنگیی ئیسرائیل بە ئەژمار دێ و لەباری ڕووبەرەوە بە ٧٠ کیلۆمەتری دووجا، شەشەمین شاری ئیسرائیلە.

حەیفا هەروەها وەک گرنگترین ناوەندی تەکنۆلۆژی، وزە و چەکەمەنی پێگەیەکی زۆر ستراتژیکی هەیە و هەر ئەمەش بۆتە ئامانجێکی گرنگ بۆ حزبوڵڵا بە مووشەکگەلی پێشکەوتە و بەبڕشتی خۆی بۆ ماوەی دوو حەوتەیە بۆتە هۆی داخرانی لەسەدا ٤٠ی کارخانەکانی ئەو شارە و بەچۆکداهێنانی دڵی ئابووریی ڕژیمی زایۆنی.

لە لایەکی ترەوە بەهۆی هێرشی بەرفراوانە مووشەکییەکانی حزبوڵڵا، ناوەندە پەروەردە و ڕاهێنانەکانی حەیفا بەیەکجاری داخراون و هەر ئەمەش بۆتە هۆی کەمبوونەوەی چالاکییەکان و هاتوچۆی گشتی لەو شارەدا.

ڕۆژنامەی کالکالیستی ڕژیمی زایۆنی لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە کە لە سای هێرشە مووشەکییەکانی دژی حەیفا، سناریۆیەکی دزێۆ لە داڕشتندایە و پێدەچێت کە چالاکییەکانی بەندەر حەیفا بگوازرێتەوە بۆ بەندەر ئەسدوەد.