ئەمریکا لە پەرەپێدانی گەمارۆی دوژمنانەی خۆی لە پیشەی نەوت و بەشی پێترۆکیمیایی کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی یەکی ئۆکتۆبەری ئێران بۆ سەر ئێران هەواڵی دا؛ 16 کۆمپانیا و 23 کەشتی چوونە لیستی ڕەشی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆشكی سپی جارێکی دیکە بۆ پاڵپشتی لە ڕژێمی ناڕەوای ئیسرائیل لە سەر دۆش داماوییەوە دەستی دایە گەمارۆدانی بێ دەرەنجامەوە لە دژی ئێران.

کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە ڕاپۆرتی دا کە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی دووی ئێران لە دژی ئیسرائیل ، گەمارۆی نوێی بەسەر چەند کۆمپانیا و پاپۆری هاوپەیوەند بە ئێرانەوە دەرکرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەمریکا لە پەرەپێدانی گەمارۆی دوژمنانەی خۆی لە پیشەی نەوت و بەشی پێترۆکیمیا هەواڵی دا.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە 16 کۆمپانیا و 23 پاپۆڕی هاوپەیوەند بە ئێرانی خستووەتە لیستی ڕەشی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە.