Publish Date: ١١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٧:٢٨

پێوەندە گەشتییەکانی بەسیج ڕایگەیاند کە تەرمی پیرۆزی سەرلەشکەری شەهید عەباس نیلفرووشان دۆزرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی بەسیج، تەرمی پیرۆزی سەرلەشکەری شەهید عەباس نیلفرووشان لە پشکنینی ئەوڕۆدا دۆزرایەوە.

کاتی ڕێوڕەسمی بەڕێ‌کردن و ئەسپاردەکردنی ئەو شەهیدە بەزوویی ڕادەگەیێندرێت.

شەهید نیلفرووشان ڕۆژی ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣ لە هێرشی دڕندانەی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر باشووری بەیرووت لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا شەهیدا کرا.