ئەنیستیتۆی ئەمریکەن ئینترپرایز لە وتارێکدا لەسەر ئەم ڕۆژانەی هەرێم نووسی: کوردەکان بە تانەوە دەڵێن کە کورد هیچ دۆستێکی جگە لە چیاکان نییەکە باس لە ئەوە دەکات کە دراوسێکانیان ئەوانیان کردووەتە قوربانی. ئەوە ڕاستە بەڵام کوردەکان لەوانەیە دوژمنێکیان جگە لە خۆیان نەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توێژینگەی ئەمریکەن ئینترپرایز لە وتارێکدا لە نووسینی مایکل ڕووبین دۆخی ئەم ڕۆژانەی هەرێمی کوردستانی شرۆڤە کردووە.

لە ئەو وتارەدا هاتووە کە مەسعوود بارزانی لە ساڵی 1996 و تەنیا هەشت ساڵ دوای ئەنفالی هەزاران کەس، هێزەکانی سەددامی هێنایە هەرێم بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی یەکێتی.

هەروەها نووسراوە کە بەرپرسانی کورد و لۆبییەکانی ئێستا پێیان خۆشە کە ئەو ناوچە دیمۆکراتیک وەسف بکەن، بەڵام هەر جۆرە نیشانەیەک لە بوونی دیمۆکراسی لە ئەو ناوچە لەناوچووە. ئەگەرچی لە یەکەم هەڵبژاردنی حکومەتی هەرێم ئەنجامەکەی تا ڕادەیەک نزیک بە یەکسان بوون بوو بەڵام تاڵەبانییەکان و بارزانییەکان هەوڵیان دا تا سامانەکان و پۆستە سیاسییەکانی ئەو ناوچە لە نیوان خۆیاندا دابەش بکەن بەڵام سەرەڕای ئەوە هەرێمیان بۆ دوو ناوچەی تا رادەیەک سەربەخۆ دابەش کردبوو و ئەمریکا 25 ساڵە کە هەوڵی لێک نزیک کردنەوەی ئەو دوو پارتە دەدات.

کوردی عێراق هیچ کات دەرسیان لە هەڵەکانیان وەرنەگرت و هەر ئەو جۆرە کە مەسعوود بارزانی بووە هاوپەیمانی سەددام بۆ بەرەنگار بوونەوەی یەکێتی ئێشتاش مەسرووری کوڕی دەستی داوەتە هاوپەیمانییەک لەەگڵ ئەردۆغان بۆ لێدان و لەناوبردنی ڕکابەرەکانی و لە ئەو بارەوە زانیاری دەخاتە بەردەستی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە.

لە بەرانبەردا تاڵەبانییەکانیش ئەوڕۆ هەڵەکانی جەلال تاڵەبانی دووپات دەکەنەوە لە پێوەندی نهێنی هەندێک وڵات.

ئێستا مەسروور بەدوای کۆنترۆڵی تەواوی هەرێم و کردنی بە مەسروورستانە بە بێ هیچ نیشانەیەک لە دیمۆکراسییە و لە ئەو بارەوە کەش بۆ چالاکی کەمینە ئایینی و ئێتنیکییەکان داخراوە.

ئەمریکەن ئینترپرایز سەبارەت بە ڕکابەرییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم دواییەشی گاڵەتجاڕ وەسف کردووە.

کوردپرێس وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی فارسی