هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مانۆڕی زەوینی و دەریایی ئێران و عومان، فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئیران گەییشتە مەسقەت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرتیپ کیومەرس حەیدەری فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەرووی شاندێکی باڵای سەربازیی گەییشتە مەستقەت و لە بنکەی ئاسمانی ئەلسیب لەلایەن هاوتا عومانییەکەیەوە، پێشوازی لێکرا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شاندی باڵای نێردراوی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران لە ڕێورەسمی کۆتایی یەکەم ڕۆژی مانۆڕی زەوینی واشەکانی کوێستانی 1 کە لە ڕۆژانی ڕابردوو لە نێوان هێزە زەوینییەکانی دوو وڵاتەکە لە ناوچەی جیل ئەلاخزەر جێبەجێ کراوە، بەشداری بکەن.

ئەو مانۆڕە کە لە دەریای عومان بەڕیوە چوو، بریتیە لە بەرنامەی پەروەردەی سەربازی و بەکارهێنانی گرینگترین شێوە مۆدێڕنەکان بۆ هاوئاهەنگی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی گەڕان و ڕزگار کردنی دەریایی و ئاسمانی .