وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە ڕایگەیاند کە ئێران بەدوای شەڕ و ئاڵۆزتر بوونی ناوچەکە نییە، بەڵام ئامادەی هەموو سیناریۆیەک لەلایەن دوژمنەوەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە لەسەر هەڵوێستی ئێران لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆی کرد.

عێراقچی لە ئەو گفتوگۆیەدا جەختی کرد کە ئەگەرچی ئێران بەدوای شەڕ و ئاڵۆزتر بوونی ناوچەکەوە نییە، بەڵام بۆ هەموو سیناریۆیەک لەلایەن دوژمنەوە ئامادەیی هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئیسرائیلییەکان دەتوانن ورەی ئێمە تاقی بکەنەوە. ئێمە دەزانین کە هێرشەکە چۆن بووە و بە پێی ئەوە چییەاتی کاردانەوەی خۆمان کە بە وردی لێک دراوەتەوە، نیشان دەدەین.

عێراقچی درێژەی دا: ئیسرائیل بەدوای شەڕی گشت گیر و کێشانی وڵاتانی دیکە بۆ شەڕە. ئێران تەنیا وڵاتێک نییە کە خوازیاری شەڕی بەربڵاو نییە، بەڵکوو هەمووان لە کارەساتبار بوونی ئەو شەڕە ئاگادارن.

ناوبراو زیادی کرد: بەرخۆدان دەتوانێت کاردانەوە بنوێنێت بە ئیسرائیل. نتانیاهۆ لە گەییشتن بە ئامانجی خۆی لە غەززە بۆ لەناوبردنی حەماس شکستی هێناوە و لە لوبنانیش بە هەمان شێوە شکست دەهێنێت.

عێراقچی وتی: پاڵپشتی ئێمە لە بەرخۆدان بە پاڵشتی سیاسی و دیپلۆماتیک سنووردار نابێتەوە و ئەوەی کە پێویست بێت ئەنجامی دەدەین. ئێمە هەرگیز دەست لە پاڵپشتی کردنی بەرخۆدان هەڵناگرین.

ناوبراو زیادی کرد: ڕێگا دیپلۆماتیکەکان لەگەڵ ئەمریکا لە ڕێگای وڵاتانی دیکەوە کراوەتە و بە شێوەی ناڕاستەوخۆ گفتوگۆ دەکەین.