بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سەبارەت بە سەفەرەکەی بۆ عەرەبستان و ئەنجامەکانی گفتوگۆکانی لە ئەو سەفەرە نووسی: لە ڕیاز وەکوو یەکەم شوێن لە خولی دووهەمی سەفەرە ناوچەییەکان لەگەڵ بەڕێزان ئەمیر محەمەد بێن سەلمان، شازادەی جێنشین و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەمیر فەیسەڵ بێن فەرحان، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان دیدار و گفتوگۆم هەبوو.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە دانوستانی بەقازانج و سازێنەر لەسەر پرسی پەرەسەندنی پێوەندی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئەنجام درا ، درێژەی دا: هەروەها لەسەر زەروورەتی هاوکارییەکان بۆ ڕاگرتنی بەپەلەی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لەوانە کۆمەڵکوژی لە غەززە و دەستدرێژی سەربازی سەر لوبنان، یارمەتی گەیاندنی خێرا و یارمەتی بە ئاوارەکان جەخت کرا.
عێراقچی جەختی کرد: ورەی جیدی کۆماری ئیسلامی ئێران و عەرەبستانی سعوودی لەسەر پەرەسەنەندی پێوەندی و هاوکارییەکان لە بوارە جیاوازەکانە.