Publish Date: ٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:١٤

وتەبێژی دەوڵەتی چواردەهەم بە پێداگری لە نەگۆڕانی دوکتۆریەنی ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی، وتی: هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە چێکردنی بۆمبی ئەتۆم هێشتاش پابەندە بە هەمان ڕای ڕێبەری باڵا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتمە موهاجرانی لە وەڵامی نامەی ٣٩ پەرلەمانتاری ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە پێناو گۆڕینی دوکتۆریەنی ئەتۆمی، ڕایگەیاند: ڕای دەوڵەت بۆ چێکردنی بۆمبی ئەتۆم هەمان هەڵوێستی ڕێبەرییە و کە گەلێ جار جەختیان لێ کردووە. دەوڵەتیش بەشێکە لە حکوومەت و پرسگەلێکی وەک وزەی ئەتۆمی بە ڕێنوێنی و ستراتژیی ڕێبەری باڵا دیاری دەکرێت.

وتیشی: بەڕیزیان گەلێ جار فەرموویانە کە کۆماری ئیسلامی ئێران توانای چێکردنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە، بەڵام ئەو کارە لەباری شەرعییەوە حەرامە و ئەوە هەڵوێستی فەرمی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێڕانە.

وتەبێژی دەوڵەت سەبارەت بە یەکەمایەتیی چارەسەری ناتەرازیی دەوڵەتی چواردەهەم و هەوڵی دەوڵەت بۆ فرەچەشنیی پاکێجی وزە و چاکسازیی پەیتایی ئابووری، ڕایگەیاند: ناتەرازی وزە یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکانی ئەم دەوڵەتە و هەوڵ دەدەین بە فرەچەشنیی پاکێجی وزە، تا رادەیەک ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین.