Publish Date: ٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٧:٥٢

حزبوڵڵای لوبنان لە درێژەی هێرشەکانی خۆی بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو و ئاگربەردانە مۆڵگە سەربازییەکانی زایۆنی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: لە درێژەی هەڵمەتەکان بۆ پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین لە غەزە و بەرخۆدانی ئەوێ و هەروەها بۆ بەرگری لە لوبنان و لە کاردانەوە بە هێرشەکانی زایۆنی بۆ سەر شار و گوند و خەڵکی سڤیل، هێزەکانی بەرخۆدان کاتژمێر ٢ی پاش‌نیوەڕۆی ئەوڕۆ چوارشەممە ٩ی ئاکتەوبر ناوەندی کۆبوونەوەی سەربازانی داگیرکەریان لە کەریات شەمۆنا مووشەکباران کرد.

حزبوڵڵا هەروەها لە ڕاگەیێندراوێکی تردا لە کردنە ئامانجی ناوەندی کۆبوونەوەی سەربازانی زایۆنی لە کەفرگوڵعادی بە مووشەک هەواڵی دا.