فیلمی بەڵگەیی "دیتران" لە دەرهێنانی فەرید ئاریانژاد و بەرهەم‌هێنەریی کەناڵی پارێزگایی کوردستان، خەڵاتی باشترین فیلمی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بۆدێنی سویدی مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیتران گێڕانەوەیەکی دایکۆمێنتە لە ژیانی بەجێ‌ماوەیەکی بۆردوومانی کیمیایی حەڵەبجە کە لە لایەن خێزانێکی ئێرانی بەخێوکراوە و پاشا ساڵانێک بە دۆزینەوەی ڕەچەڵەکی خۆی ڕێی سەفەرێکی دوور و درێژی گرتۆتە بەر.

پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بۆدێنی سوید وەک گرنگترین فێستیڤالی فیلمی ئەو وڵاتە و بە پلەی کوالیتیی زێڕین، بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ (لە ٦ تا ٩ی ئاکتەوبر) کە شاری ئێستەکهۆڵم بەڕێوە چوو.