وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە بەدوای شەڕ لەگەڵ ئێران نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا شەوی سێشەممە ڕایگەیاند کە ئەمریکا ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە بەدوای شەڕ لەگەڵ ئێران نییە و داوای ڕوون کردنەوەی زیاتری ئیسرائیل لەسەر بەرنامەکانی خۆی بۆ کاردانەوەی سەربازی بە هێرشە مووشەکییەکەی تارانی کرد.

ناوبراو لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر چییەتی کاردانەوەی ئیسرائیل بە هێرشە مووشەکییە ڕەواکەی ئێران وتی: ئێمە لە ئەو بارەوە لە پێشەوە قسە ناکەین.

هەروەها لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری پاڵپشتی ئەمریکا لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران خۆی بوارد.

وتەبێژی پێنتاگۆن هەروەها وتی: من ناتانم لە جیاتی بەرپرسانی ئیسرائیل قسە بکەم بەڵام ئێمە دوای شەڕ لەگەڵ ئێران نین.