بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لوقمان حەسەن، ئەندامی بزووتنەوەی بیری ئازادی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە بە وتنی ئەوەی کە دوای هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، گۆڕینی نەخشەی سیاسی هەرێمی کوردستان دەبینین، وتی: گۆڕینی کۆمیسیۆنی چاوەدێر بەسەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، دابینی ئاسایشی ناوەندەکانی هەڵبژاردن لەلایەن پۆلیسی فیدراڵەوە و ڕێگری لە بردنی مۆبایل بۆ ناوەندەکانی دەنگدان، هەوڵگەلێکی دڵنیاکەرەوە دێنە ئەژمار.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 پارتی 45 کورسی بردەوە، لە حاڵێکدا ئەگەری ساختەکاری لە 11 کورسی بەشی کەمایەتییەکان لە ئارادا بوو، وتی: چوونە ڕیزی پارتە بچووکەکان بۆ لیستی پارتی دیمۆکرات بووە هۆی ئەوەی کە کورسییەکانی ئەو حزبە بگاتە 65 دانە، کەواتە هاتنە سەر دەسەڵاتی پارتی دیمۆکرات لە هەرێم، لێکەوتەی زۆر جیدیی بەدواوە بوو.