باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق ڕایگەیاند: لە نێو شەهیدان و بریندارەکاندا هیچ هاووڵاتییەکی ئێرانی نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق ڕایگەیاند:
دوژمنی ئیسرائیلی جارێکی دیکە لە کاتی بۆردومانی مووشەکیدا باڵەخانەیەکی دیمەشقی کردە ئامانج و ژن و منداڵی بێتاوانی شەهید کرد.

باڵیۆزخانەی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم هێرشە تیرۆریستییە ڕایدەگەیەنێت کە لە نێو شەهیدان و بریندارەکاندا هیچ هاووڵاتییەکی ئێرانی نییە.