نووسینگەی ڕێبەری ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرپرسی گشتی و بەرپرسی تەکنیکی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تێکواندۆ پیرۆزبایی ڕێبەریان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پێوەندی تەلەفۆنی لەلایەن نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەییەوە لەگەڵ دکتۆر ئەسغەر ڕەحیمی بەرپرسی گشتی فیدراسیۆن و بەرپرسی تەکنیکی هەڵبژاردە نەتەوەییەکانی تێکواندۆ پەیامی پیرۆزبایی ڕێبەری ئێرانیان ڕاگەیاند.

دوای بەدەست هێنانی پلەی یەکەمی جیهان لەلایەن هەڵبژاردەی نەتەوەیی تێکواندۆی کچان و کوڕانی ئێران لە کێبڕکێیەکانی قارەمانێتی تازەلاوانی جیهان لە کۆریای باشوور، ڕێبەری ئێران وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی، بەدەستهێنانی ئەو پلە گرینگەی لە وەرزشوانان، کادیری تەکنیکی هەڵبژاردەی نەتەوەیی و کاربەدەستانی فیدراسیۆنی تێکواندۆ پیرۆزبایی کرد.