حزبوڵای لوبنان لە هاویشتنی چەندین مووسەک بەرەو بنکەی گیلۆت، بارەگای مووساد لە گەڕەکی تەلئەبیبی بڵاوکردەوە،

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حزبوڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن بە ناوی "خەیبەر" بە ژمارەیەک مووشەک بە کۆدی "لەبیک یا نەسروڵڵا" یەکێک لە ناوەندەکانی مووسادی تەلئەبیبیان کردۆتە ئامانج.

بەپێی ئەوەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان ڕایگەیاندووە، لەم ئۆپەراسیۆنەدا ژمارەیەکی زۆر مووشەک بۆ بەئامانجگرتنی یەکەی هەواڵگری مووساد بەکارهێنراون.

بنکەی گیلۆتی سەر بە یەکەی هەواڵگریی سەربازی ٨٢٠٠ی ڕژێمی زایۆنی له دەڤەری تەلئەبیب له لایەن ژماره یەکی زۆر مووشەکەه کرایه ئامانج.