ڕێبەرێکی حزبوڵڵای لوبنان شێوەی شەهادەت و بەڕێ کردنی تەرمی شەهید حەسەن نەسروڵڵای شی کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود قوماتی لە ڕێبەرانی حزبوڵڵای لوبنان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری ڕۆیتێرز وردەکاری نوێی لە شێوەی شەهادەتی حەسەن نەسروڵڵا ئاشكرا کرد و وتی لە ناوبراو بەهۆی بۆنی گازی ژەهراوی بە هۆی مووشەکەکانی ئیسرائیلەوە شەهید بووە.

ناوبراو درێژەی دا کە یەکێک فەرمانبەرانی بەرگری مەدەنی داکۆکی هەبوو کە بچێتە شوێنی شەهادەتی نەسرو::ا، ناوبراو کاتێک کە تەرمی ناوبراوی دیت، دەمامکەکەی خۆی لادا و هەوڵی دا کە نەسروڵڵا ڕزگار بکات، بەڵام بۆ خۆشی لە پاڵ ئەودا شەهید بوو.

، شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی پێشووی حزبوڵڵای لوبنان لە هێرشی ئیسرائیل بووە هۆی خەمی هەموو موسڵمانانی جیهان، بەم حاڵەوە ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی ناوبراو هێشتا ڕوون نییە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مەحموود قوماتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی حزبوڵڵای لوبنان بە هەواڵدەری ڕۆیتێرزی ڕاگەیاندووە: تەرمی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە لوبنانە و ناوبراو لە زاحیەی باشووری بەیرووت کاتێک کە هەلەکە بڕەخسێت، ئەسپەردە دەکرێت.

قوماتی سەبارەت بە جێگرایەتی سەید حەسەن نەسروڵڵاش وتی: حزبوڵڵا تا کاتی هەڵبژارردنی ئەمینداری گشتی نوێ بە شێوەی ئەنجومەنی بەڕێوە دەبرێت. هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی کاتی دەوێت.