جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی حزبوڵڵا لە مانەوە تەرمی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە لوبنان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی پێشووی حزبوڵڵای لوبنان لە هێرشی ئیسرائیل بووە هۆی خەمی هەموو موسڵمانانی خیهان. بەم حاڵەوە ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی ناوبراو هێشتا ڕوون نییە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مەحموود قوماتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی حزبوڵڵای لوبنان بە هەواڵدەری ڕۆیتێرزی ڕاگەیاندووە: تەرمی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە لوبنانە و ناوبراو لە زاحیەی باشووری بەیرووت کاتێک کە هەلەکە بڕەخسێت، ئەسپەردە دەکرێت.

قوماتی سەبارەت بە جێگرایەتی سەید حەسەن نەسروڵڵاش وتی: حزبوڵڵا تا کاتی هەڵبژارردنی ئەمینداری گشتی نوێ بە شێوەی ئەنجومەنی بەڕێوە دەبرێت. هەڵبژاردنی ئەمینداری گشتی کاتی دەوێت.