سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە پێشگری‌نەکردن لە درێژەی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە سای ناکامی کۆمەڵگای جیهانی بۆ ڕاپەڕاندنی بەرپرسایەتییەکانیان هوشداری دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز" محەمەد شیاع سوودانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵوەگەری ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا، بۆ جۆ بایدن و یەکێتی ئەورووپا نووسی: پاش یەک ساڵ لە ڕووداوەکانی ٧ی پووشپەڕی ٢٠٢٣ و درێژەی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەزە، پەرەدان بەو شەڕە بەرەو لوبنان و هەروەها هەڕەشە بۆ سەرتاسەری ناوچەکە، عێراق بۆ جارێکی پێداگرە لە هەڵوێستی سەرەکیی بۆ هوشداریدان سەبارەت بە ملهۆڕیی تلاڤیڤ و پاشهاتی ئازادهێشتنەوەی ئەو ڕژیمە لە جەنایەتەکانی هاوکاتی شکست‌هێنانی کۆمەڵگای جیهانی لە ڕاپەڕاندنی بەرپرسایەتییەکان.

ناوبراو لە درێژەدا وێڕای نرخاندنی هەڵوێستی ئیمانۆئێل مەکروون بۆ کشانەوەی لە ڕادەست‌کردنی چەک بۆ ڕژیمی زایۆنی لە پێناو کۆتایی‌هێنان بەم شەڕە وەک سەرچاوەی سەرەکیی ئاژاوەی ناوچەکە، ڕایگەیاند: هەلومەرجی ئێستاکە پێویستی بە پەرەدان بە هەوڵەکان و لە سەرووی هەموویاندا هەوڵ بۆ وەستاندنی هێرش بۆ سەر خەڵکی سفیل و ڕزگارکردنی ناوچەکە لە شەڕگەلێکی وێرانگەرە کە جگە لە کۆمەڵکوژی و وێڕانی هیچی بەدواوە نابێت.