عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح، وتی: ئیسرائیل ئێستا دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی لاواز بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح وتی: ئیسرائیل سەرەڕای هێزێک کە هەیەتی، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییە هەستیارەکانی ، لاواز بووەتەوە.

فەتلاوی زیادی کرد: ئیسرائیل لە ناوخۆوە شكاوە و دەوڵەتی نتایاهۆ ناتوانێت بەرەیەکی سێهەم دوای غەززە و لوبنان بکاتەوە و لە ئەو بارەوە هەوڵێک بدات.

ناوبراو وتیشی: دۆخێک کە ئیسرائیل ئێستا تێیدایە و ئەو ئاژاوەی کە سوپاکەی ئەزموونی دەکات بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو ڕژێمە نەتوانێت وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بداتەوە.