فەماندەی هێزی دەریایی سپا وتی: بۆ هەموو دۆخەکان خۆمان ئامادە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە سەروبەندی یەکەم ساڵڕۆژی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لە گفتوگۆ لەگەڵ بەرنامەیەکی تایبەت بەناوی گەردەلوولی بەرخۆدان لە کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم زیادی کرد: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ساڵانی ڕابردوو خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە هەڕەشەیەک ئامادە کردووە.

ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئێمە ئیسلام ئیزنمان پێنادات هێرش بکەینە سەر هیچ وڵاتێک مەگەر بۆ بەرگری ، ڕایگەیاند کە دوژمنان بۆ فرۆشتنی چەکەکانیان پێویستیان بە دروست کردنی دوژمن بۆ خۆیانە.

هەروەها ڕایگەیاند: ئێمە خۆمان بۆ هەموو دۆخێک ئامادە دەکەین و ڕێبەری ئێران و فەرماندەی گشتی هێزەکان و فەرماندەی گشتی سپا بەردەوام لەسەر زەروورەتی ئامادەیی و وشیاری تەواو بۆ بەرەنگار بوونەوەی دۆخی ئاسایی یان هەڵکەوتە لە ناوچەکە جەخت دەکەن، یەکێ لە ئەو حاڵەتانە یاری نتانیاهۆ لەگەڵ ئاگر و هەڵکردنی ئاگرە و ئێمە تەنانەت بۆ ئەوەش سیناریۆی جیاوازمان داڕشتووە.