بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی لوبنانی لە لێدوان بۆ کەناڵی "الجزیرە" بە ئاماژە بە پچرانی پێوەندیی هاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕیوەبەریی حزبوڵڵا لەگەڵ حزبوڵڵا، ڕایگەیاند: سەفیەدین کاتی کرانە ئامانجی ناوچەی مەریجە لە لایەن ئیسرائیلەوە لە بنکەیەکی ژێرزەوینیدا بووە.
ڕاشیگەیاند: درۆنە زایۆنییەکان لە ڕۆژی هەینییەوە تیمەکانی فریادڕەسییان کردۆتە ئامانج و ناهێڵن کەس لەو ناوچەیە نزیک بێتەوە و ئەگەرچی دانوستانی نیودەوڵەتی بۆ مۆڵەتدان بە تیمەکانی فریادڕەسی بەردەوامە، بەڵام ئیسرائیل بە لایەنە نێودەوڵەتییەکانی ڕاگەیاندووە کە مۆڵەتی نزیکبوونەوە بە تیمەکانی فریادڕەسی لە ناوچەی مەریجە نادات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر سەرچاوە عێبرییەکان لە تیرۆر یان خنکانی سەفیەدین دوای هێرشی تیرۆریستی هەواڵیان دابوو، بەڵام لەم دواییەدا باس لە دڕدونگی بۆ تیرۆری سەفیەدین دەکەن و دەڵێن: هێشتا ئیسرائیل بەڵگەی یەکلاکەرەوەی لەوبارەوە دەست نەکەوتووە.