کچی ئیبراهیم عەقیل فەرماندەی شەهیدی حزبوڵڵای لوبنا، لێدوانە بەنرخەکانی ڕێبەری ئێرانی لە ڕۆژی هەینیدا مێژوویی هەڵسەنگاند و وتی: بەڕێزیان جەختی لە یەکگرتوویی بوارەکان بۆ پاڵپشتی لە ئارمانجی فەلەستین کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی، وەردە سەعد: زەینەب کچی دوکتۆر حاج ئیبراهیم محەمەد عەقیل فەرماندەی شەهیدی حزبوڵڵا، وەک ڕۆژنامەنووس و نووسەری چالاک و داکۆکی‌کاری بەرخۆدان، لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی هەواڵی مێهر وێڕای ئاماژە بەوەی کە بەرخۆدان پلان و پرۆگرامی زۆری هەیە و دەتوانێ لەوانە بۆ ئۆپەراسیۆنی زەوینی کەڵک وەرگرێت، جەختی کرد: هەواڵەکانی ئەم دواییە دڵخۆشکەر بوون و هەڵبەت شەڕ هێشتاش لە بەرەی دوژمنە و ئەوان بە ئاسانی ناتوانن هەنگاو بنێنە خاکی لوبنانەوە.

نابراو لە سەرەتای ئەو وتووێژە سەبارەت بە وتار و لێدوانەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران، وێڕای مێژوویی وسف‌ کردنیان، وتی: ئەو لێدوانانە بەو هۆیە مێژوویی بوون کە جەختاین لە گورزی مێژوویی لە ڕژیمی زایۆنی لە پێناو پاڵپشتی لە فەلستین کرد و فەرموویان کە ئەم هەڵمەتە لە هەنگاوی یەکەمدا ئەرکێکی شەرعی و یاسایی و خزمەت بە هەموو ناوچە و هەموو مرۆڤایەتییە.

وتیشی: جەختی بەڕێزیان لە شەهید نەسروڵڵا وەک ڕووداوێکی مێژوویی بۆ فەلەستین و پێداگرییان بۆ یەکگرتنەوەی مەیدانیی هەموو ئۆمەی ئیسلامی لە دوای شەهیدانی بەرخۆدان و هاوکات هەڵوەشاندنەوەی سنوورە ساختەچییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە پێناو ئارمانجی ڕاستەقینەی ئۆمەی ئیسلامی، دووەم خاڵی تایبەتیی لێدوانەکانی ڕیبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بوو.

زێنەب عەقیل لە بەشێکی تر لەو وتووێژەدا سەبارەت بە ئاراستە گۆڕانکارییەکان و ئەگەری داگیرکردنی باشووری لوبنان لە لایەن دوژمنانی زایۆنی پاش جەنایەتەکانی ئەم دواییەی ئەو ڕژیمە، ڕوونی کردەوە: زۆربەی هەڵسەنگاندنەکان لە ڕۆژئاوا و هەروەها لە ناوچەدا لەو باوەڕەن کە ئەوە ڕژیمی زایۆنییە ئەمریکا پەلکێشی شەڕ دەکات، لە کاتێکدا بەپێچەوانە ئەوە ئەمریکایە کە فەرماندەیی ئەو شەڕەی لە ئەستۆیە و پاڵپشتی دەکات بۆ ئەوەی جارێکی تر بە تێکشکاندنی بەرخۆدان بە سەر ناوچەکەدا زاڵ بێت، بەڵام تا ئێستا لە گەیشتن بەو ئامانجە شکستی هێناوە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە جەختیشی کرد: لە ئەگەری وەستانی شەڕ چ لە ئێستەدا و چ بەر لە هێرشی پیرۆزی ئێران بۆ سەر سەرزەوینە داگیرکراوەکان، ئەو شکستە بە ئاشکرا دەردەکوت و زۆربەی هاوكێشەکانی هێزی لە ناوچصەکەدا دەگوڕی، هەر بۆیە ناچارن لە درێژەدان بە سەربزێوییان. ئەوان ئەگەرچی باش دەزانن شەڕ دەست پێ بکەن، بەڵام نازانن چۆن دەبێ کۆتایی پێ بێنن.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیار لە تەشەنەی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی دوای شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا و پشتبەستنی ئەو ڕژیمە بە پاڵپشتییەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا و هێزەکانی ناتۆ، ڕایگەیاند: دوژمن پێی وایە کاتێ دزەی کردۆتە تۆڕی پێوەندییەکانی بەرخۆدان و توانیوە چەند کەس لە فەرماندە و ڕێبەرانی بەرخۆدانی تیرۆر کردووە، گورزی کوشەندەی لە پێکهاتەی بەرخۆدان و ورەی هێزەکانی داوە. بەڵام لەوبارەوە بە هەڵەدا چووە و چی لە فەرهەنگی ئێمە ناگات، چونکە پێکهاتەی بەرخۆدان بەپێی فەرهەنگی عاشوورا دامەزراوە و تێیدا هەمووان بۆ بەرزڕاگرتنی ئیسلام ئامادەی شەهیدبوونن، تەنانەت ژنەکانیش بە یەخسیریش بۆ ئەو ئارمانجە تێدەکۆشن.

زێنەب عەقیل سەبارەت بە پاگەندەکانی نەتانیاهۆ سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی موسڵمانانی غەزە و لوبنان بە پێی دەقی بە چەواشەبراوەی تالمۆد و گەڕاندنەوەی بۆ ساڵانی ٨٢، جەختی کرد: کۆمەڵکوژی و ژینۆسایدی موسڵمانان کارێکی چەتوون و نامومکینە و ئەوان ناتوانن هاوکێشەی هیزی بگۆڕن. ئەگەر مەبەستی ئەوان سڕینەوەی یەکجاریی ئیسلامی ڕاستەقینە و جێگرکردنی ئیسلامی لیبراڵی مەبەستی هەندێک ڕژیمی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارسە، دەبێ بڵێم کە ئەمان نازانن ئارمانجی فەلەستین بۆ ئەوەیە یەکەمایەتیی موسڵمانان بێ و ئیسلامی ڕاستەقینە لە پەنای ئەو ئارمانجە پێناسە کراوە، بۆ ئەوەی بەلاڕێداچووان ڕێ بدۆزنەوە.

ئەم خاتوونە ڕۆژنامەنووسە سەبارەت بە گۆرانکارییەکانی داهاتووی پاش ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی راستی ٢ی ئێران لە کاردانەوە بە تیرۆری شەهیدان هەنیە، نەسروڵڵا و نیل‌فرۆشان، وتی: دیارە ئەمریکا دەیەوێ شەڕ و پێکدادانەکان لە چوارچێوەی بەرەکانی درواسێی فەلەستینی داگیرکراو بێ و لە بەرەکانی عێراق یەمەنیشەوە پەلارێکی کەم و چکۆلەی بەدواوە بێت. ئەمریکا هەوڵ دەدا خۆیشی لەو شەڕەدا نەگلێنێ، چونکە گرفتی ئابووریی زۆری هەیە و لەباری ئابوورییەوە ململانێیەکی زۆری لەگەڵ چین و ڕووسیادا هەیە، بەڵام ئەوە تاقەتی ئێران و ئۆپەراسیۆنی ئێران بوو کە مانای بە بەرگری دا.

ناوبراو لە کۆتاییدا سەبارەت بە هەوڵەکانی دوژمن بۆ ئۆپەراسیۆنی زەوینی لە لوبناندا ڕاشیگەیاند: هەواڵەکانی مەیدان جێی دڵخۆشیی خەڵکن. دوژمن ئەگەرچی دەیەوێ لە ڕێگەی زەوینییەوە هەنگاو بنێتە خاکی لوبنان، بەڵام بەرخۆدان لە بەرامبەریان وەستاون و هەموو کۆبوونەوەکانی دوژمن لە سەر سنوور دەکەنە ئامانج. بەرخۆدان پلانی زۆری هەیە و دەتوانی بۆ بەرەنگاریی دەستدرێژیی زەوینی کەڵکیان لێ وەرگرێت و خۆی بۆ هەموو جۆرە سناریۆیەک ئامادە کردووە. هەروەها حزبوڵڵا ئامادەی چوونە ناو سەرزەوینی داگیرکراوەی جەلیلە و هەموو ئەو پلانانەی فەرماندە شەهیدەکان دایانڕشتووە، ئەوا لە مەیدان ڕادەپەڕێندرێن و هاوکات خوێنی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ تۆڵەکردنەوەی فەرماندە شەهیدەکانیان هاتۆتە جۆش.