وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا سەبارەت بە پێشگری و وەستاندنی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە میانەی سەفەری بۆ سووریا، سەر لە بەیانی ئەوڕۆ لەگەڵ بەسام سەباغ هاوتای سووریی کۆبووەوە و وێڕای پێداچوونەوەی دووقۆڵی بە دوا گۆڕانکاریی پێوەندیی دوو لایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی سیاسی و ئابووری و ئەمنی، سەبارەت بە ڕێگاکانی تۆکمەی هاوکاری و ڕاپەڕاندنی دروستی ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵات گفتوگۆیان کرد.

لایەنەکان هەروەها پاش لێکدانەوەی دوا گۆرانکارییەکانی ناوچە و لەوان هەلومەرجی دڵتەزێنی مرۆیی دوایی کۆمەڵکوژیی فەلەستینییەکان و درستدرێژیی پەیتا پەیتای زایۆنییەکان بۆ سەر لوبنان، جەختیان لە تەرخان‌دانی هەموو ئیمکاناتی دیپلۆماتیک بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کۆمەڵگای جیهانی و وەستاندنی شەڕئانگێزیی زایۆنییەکان کرد.

عێراقچی هەروەها لە وەڵامی پێداگریی وەزیری دەرەوەی سووریا سەبارەت بە زەروورەتی هاوئاهەنگی دوو وڵات لە ئاستی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی یەکلایەنەگری و ڕەوتە پێشێلکارەکانی یاسا و مافی نێودەوڵەتی، ڕەخنەی لە دەستەوەستانی ئەنجومەنی ئاسایش هەمبەر بە هەڵمەتی نایاسایی و جەنایەتکارانەی ڕژیمی زایۆنی و پاڵپشتی هەمەی لایەنەی ئەمریکا و بەریتانیا لەو پێشێلکارییە گرت.

ناوبراو لە درێژەدا وێڕای نرخاندنی بەیاننامەی هاوبەشی دە وڵاتی نائەندامی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ وەستاندنی خێرای دەستدرێژیی سەربازی ڕژیمی زایۆنی، خوازیاری پەرەدان بە جموقجۆڵی دیپلۆماتیک و سیاسیی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی ناوچە بۆ ناچاکردنی داکۆکیکارانی ڕژیمی زایۆنی بە وەستاندنی جەنایەتەکانی ئەو ڕژیمە بوو.

شایانی باسە، لە کۆتایی ئەم دیدارەدا بڕیار درا کە گفتوگۆ و دانوستانی نێوان دوو وڵات لە ڕێگەی نوێنەرانی هەمیشەیی ئێران و سووریا لە نیۆیۆرک و ژێنێڤدا پێوشوێن بگیڕێت.