فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران وتی: ڕژیمی زایۆنی لە ئەگەری هەر هەڵمەتێکی ناژیرانە، بەرەوڕووی وەڵامی توند و وێرانگەری ئێران دەبێ و ئاستی وەڵامەکەشمان زۆر گەورەتر لە وەڵامی پێشوومان دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرلەشکەر "سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی" فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی بە هەڕەشەگەلی بەرپرسانی زایۆنی لە دژی ئێران، وتی: هوشدار دەدەینە ڕژیمی زایۆنی کە لە ئەگەری هەڵمەتی ناژیرانە، بەرەوڕووی وەڵامی توند و وێرانگەرانە دەبێتەوە.

وتیشی: ئێمە تا ئێستا لە بەرامبەر هەڵمەتی دژبەرانەی زایۆنییەکان بە تاقەت بووین و خۆمان کۆنتڕۆڵ کردووە، بەڵام ئێستا ئامادەین کە لە دەرفەتی گونجاودا، گورزی کوشەندە و وێرانگەرانەیان لێ بدەین.

سەرلەشکەر مووسەوی جەختی لەوەش کرد: بەرپرسانی ئێران تا ئێستا گەلێ جار ڕایانگەیاندووە کە هەر هەڵمەتێکی ڕژمی زایۆنی بەرەوڕووی وەڵامێکی توندتر دەبێتەوە، کەواتە ئەگەر دوژمن تووشی هەڵە بێ، ئاستی وەڵامی ئێمە زۆر گەورەتر لەوەی پێشوو دەبێت.