کەناڵێکی رادیۆیی ئەمریکی بە پێی وێنە مانگیلەییەکان ، 30 شوێنی پێکانی مووشەکە ئێرانییەکان لە بنکەی ئیسرائیلییەکان لە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی دوو ناسراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ڕادیۆیی ئێن پی ئاڕ ی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا بە بڵاو کردنەوەی وێنە مانگیلەییەکان ، لە 30 شوێن کە مووشەکەکانی ئێران بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیلی پێکاوە هەواڵی دا.

کۆمپانیای وێنەهەڵگری پلنت لبز لە سان فرانسیسکۆ دوای ئۆپراسیۆنی ئێران، وێنەگەلێکی بڵاو کردەوە کە خەسارەکان لە شوێنی فڕۆکەکان، باڵەخانە، ڕێگای پێوەندی و هەروەها دروست بوونی چاڵێکی گەورە لە بنکەی ئاسمانی نواتیم نیشان دەدات.

ئەو مێدیایە لە ڕاپۆرتەکەیدا نووسیوە کە ئەگەرچی ئیسرائیل وئەمریکا هەوڵیان داوە تا ئەو هێرشە و ئاسەوارەکانی کەمڕەنگ نیشان بدەن بەڵام وێنەکان لە پێکانی بنکەی نواتیم بە چەندین مووشەکی ئاشكرا دەکەن.

وێنەی پێچراو

جێفری لوئیس، مامۆستای خوێندنەوە نێودەوڵەتییەکان لە کۆلێژی میدلبری دەڵێت: ئێمە زیاتر لە 30 چاڵە و باڵەخانەی خەسار بەرکەوتوو دەبینین و ئەوە نیشانی دەدات کە زیاتر لە 30 مووشەک دراوە لە ئەو بنکەیە.

مووشەکە ئێرانییەکان هەروەها بنکەیەکی دیکە بە ناوی تل نۆفیان کردووەتە ئامانج.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر نواتیم بکەینە پێوەر زیاتر لە نیوەی مووشەکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە.

ئیسرائیل بۆ بەرگری تەڵبژێری کرد

ئەو مێدیا ئەمریکییە لە درێژەدا نووسی کە هۆکارێکی دیکە سەبارەت بە پەڕینەوەی ژماریەک لە مووشەکەکانی ئێران لە سیستەمی بەرگری ئیسرائیل هەیە.

گومەزی ئاسنین بۆ تێکشکاندنی مووشەکی مەودا کورت کە لە بەردەستی حزبوڵڵا و حەماسە چێ کراوە و بۆ تێکشکاندنی مووشەکی بالستیک ئەبێ سیستەمی بەرگری بەهێزتر وەکوو پەیکانی دوو و سێ دابنرێت.

لوئیس دەڵیت کە وادیارە سیستەمی پەیکان لە کردەوەیدا شکستی هێنابوو بەڵام بە بڕوای ئەو، ئەو ئەگەرە هەیە کە ئیسرائیل بڕیاری دا کە بەرگری لە نواتیم نەکات و لەجیاتی ئەوە باتری سیستەمی بەرگری خۆی بۆ پارێزەری لە کەسەکان لە ناوەندە گرینگەکان لەوانە تێلاڤیڤ پاشەکەوت بکات.

کد خبر 6246983