بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بهیانى ئهمڕۆ لەگەڕەکی موسەڵڵای شاری کەرکووک تەقینەوەیەک ڕوویداو ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
لهوبارهیهوه عامرشوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاشكرایكرد: "تەقینەوەکە لەڕێگەی دانانی بۆمبێکی چێنراوهوه بووە لەفلکەی موسەڵڵا، لەئەنجامدا چوار هاووڵاتی برینداربوونە کە برینی یەکێکیان سەختە".
بهوتهى عامر شوانی، "لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە و تائێستا نازانرێت ڕووداوەکە تیرۆریستییە یان کێشەی دیکە.
Publish Date: ٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١١:٣٠
لەگەڕەکی موسەڵڵای شاری کەرکووک، تەقینەوەیەک ڕوویدا، پۆلیسى شارهكهش ڕوونكردنهوه دهداتو ڕایدهگهیهنێت، بریندار ههیه.