سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی کرد کە هەرێمی کوردستان نایەوێت بە ئاژاوەکانی ناوچەکەوە بگلێت و لە دژی هیچ یەکە لە لایەنەکانی شەڕ لە ئەو ناوچەیە هەڕەشە بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری نیو ڕیجەن جەختی کرد کە هەرێمی کوردستان خۆی بە هیچ یەکە لە ئاژاوە و شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە ناگلێنێت.

ناوبراو جەختی کرد کە هەرێمی کورددستان نابێت خۆی تێکەڵی ئاژاوە و شەڕە ناوچەییەکانەوە بکات، ئەبێ لە هەرێمی کوردستان هەمبەر ئەو کێشەگەلە پارێزوانی بکرێت.

مەسروور بارزانی وتی نامانەوێت سەرچاوەی هەڕەشە بۆ هیچ لایەنێک بین و هەروەها نامانەوێت هیچ لایەنێک بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بخاتە مەترسییەوە.

سەرۆک وەزیرانی هەرێم وتی ئامانخی هەرێمی کوردستان خۆبواردن بە تێوەگلانی لە شەڕە ناوچەیەکان و داکۆکی لەسەر گەشە و پێشکەوتنی هەرێمە.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە پێوەندی هەرێم لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ لەوانە تورکیا و ئێران وتی کە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا پێوەندییەکی باشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و حکومەتی ناوەندی عێراق هەیە.