سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان پاگەندەی نوێیان سەبارەت بە سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای شەهیدی لوبنان کرد، کە لەلایەن سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵڵای لوبنانەوە ڕەتکرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان پاگەندەی نوێیان سەبارەت بە شێواز و شوێنی ناشتنی تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنان کرد.

سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان پاگەندەیان کردووە: سەرچاوەیەکی نزیک لە بزووتنەوەی حزبوڵا ڕایگەیاند، تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا بە شێوەیەکی کاتی لەسەر ئەمانەت لە شوێنێکی نادیاردا بە خاک سپێردراوە تا کاتی ئامادەکردنی مەرجەکان بۆ بەڕێوەبرنی ڕێوڕەسمی بەڕێکران و ناشتنی تەرم و پرسەکە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل هەڕەشەی کردوووە کە کاروانی پرسە و شوێنی ناشتنی شەهید نەسروڵا دەکاتە ئامانج.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرچاوەیەکی سەر بە حیزبوڵڵا ، ئەو هەواڵە بڵاوکراوانەی ڕەتکردەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سوپای زایۆنیستی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەزبەر بەلایەنی کەمەوە بە ٨٠ بۆمبی هاوەن هێرشی کردە سەر گەڕەکی باشووری لوبنان و ناوەندی فەرماندەیی حیزبوڵڵای کردە ئامانج. ڕۆژێک دواتر حزبوڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاستکردەوە.