ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشێک لە خوتبەکانی نوێژی هەینی تاران بە زمانی عەرەبی لێدوانی دا و لە ئەو بەشەدا وڵاتانی عەرەبی خستە بەردەنگەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو بەشەدا وتیان: ئێمە هەموومان بۆ شەهادەتی سەیدی ئازیزمان داخداریم و بە ڕاستی تازیەبارین. ئاڵبەت تازیەباری ئێمە بو واتای خەمۆکی و بێ هیوایی نییە؛ لە جۆری تازیەباری بۆ ئیمام حسێنە؛ زیندووکەرەوە و وانەبەخش و ورەبەخشە. خۆشەویستی شەهید نەسروڵڵا زیاتر لە لوبنان و ئێران و وڵاتانی عەرەبی بوو.

ڕێبەری ئێران بە ئاماژە بە گرینگرین پەیامی سەید حەسەن نەسروڵڵا بۆ گەلی لوبنان لە نەبوونی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی بەرخۆدان وتیان: گرینگرین پەیامی قسەیی و کردەوەیی ناوبراو لە ژیانیدا بۆ ئێوە گەلی بە ئەمەگی لوبنان ئەوە بوو کە بە لەدەست دانی کەسایەتی بەرچاو وەکوو ئیمام مووسا سەدر و سەید عەباس مووسەو و کەسانی دیکە، بێ هیوا نەبن؛ لە ڕێگای شەڕدا گومانتان نەبێت؛ هەوڵ و توانتان زیاد بکەنەوە؛ یەکگرتووییتان دوو ئەوەندە بکەنەوە؛ هەمبەر دوژمن بە ئیمانەوە خۆڕاگری بکەن و شکستی بدەن.

هەروەها زیادی کرد: ئازیزانی من! گەلی بە ئەمەگی لوبنان! گەنجانی پڕ لە وزەی حزبوڵڵا! منداڵانی من! ئەمڕۆ هەم ویستی سەیدی شەهیدانی ئێمە لە گەلەکەی و لە بەرەی بەرخۆدان و لە هەمووی ئۆمەتی ئیسلامی هەر ئەمەیە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: دوژمن ناتوانێت خەسار لە پێکهاتەی بەرخۆدان بدات و کوشتنی خەڵکی سڤیل بە نیشانەی سەرکەوتنی خۆی دەزانێت.

هەروەها وتیشیان: دوژمنی پیس و زەبوون چونکوو ناتوانێت گورز لە پێکهاتەی حزبوڵڵا و حەماس یان جەهادی ئیسلامی بدات تیرۆر و بوردمان و کوشتنی خەلکی سڤیل بە نیشانەی سەرکەوتن دەزانیت کە هیچ ئەنجامێکی جگە لە سەرهەڵدانی ڕێبەرانی بەهێزی بەدواوە نابێت.

ئازیزان دڵەکانی ئێمە ئارام دەبێتەوە و وێرانییەکان ئاوەدان دەبنەوە و سەبر و خۆڕاگری ئێوە سەمەر دەدات.

هەروەها خەڵکی لوبنان و بەرەی بەرخۆدانی خستە بەردەنگەوە و جەختی کرد: سەیدی ئازیز سی ساڵ لە سەرووی شەڕێکی دژوارەوە بوو و بووە هۆی گەشەی حزبوڵڵا و ئیسرائیلی بەرەو دوا کێشا بەڕاستی حزبوڵڵا داری پاکییە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشیان: حزبوڵڵا و سەیدی شەهید بە بەرگری لە غەززە و مزگەوتی ئەقسا لە ڕێگای خزمەت بە ئیسلام هەنگاوی هەڵهێنا.

هەروەها وتیشیان: پشت بەستن بە ئەمریکا و هاودەستەکانی و پاراستنی ئیسرائیل؛ هەڵمەتێکە بۆ کردنی ئیسرائیل بە دارەدەست و بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ناوچەکە و کەڵکوەرگرتن لە پێکدادانە جیهانییەکان.

ڕێبەری ئێران زیادی کرد: ئامانجی ئەوان کردنی ئیسرائیل بە دەروازەی هەناردە کردنی وزە لە ناوچەکە بۆ جیهانی ڕۆژاوا و هاوردەی کاڵا و تەکنۆلۆژیا لە ڕۆژاواوە بۆ ناوچەکەیە و ئەوە بە واتای مسۆگەر کردنی بوونی ئیسرائیلە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە وتنی ئەوەی کە ئیسرائیل لە سەر زەوی ڕیشەکێش دەبێت، ڕایگەیاند: ئەو ڕژێمە پیسە ناسەقاگیرە و بە پاڵپشتی ئەمریکاوە لە سەر پێیە.

هەروەها جەختیان کرد: بەرخۆدان بە شەهادەتەکان هەرگیز ناکشێتەوە و هەر سەر دەکەوێت.

هەروەها وتیشیان کە گەردەلوولی ئەودا کارێکی کرد کە ئیسرائیل ئێستا بەس بەدوای پاراستنی بوونی خۆیەتی و ئەوە بە ئەو واتایەیە کە هێزەکانی بەرخۆدان لە فەلەستین و لوبنان توانیویانە ئیسرائیل بۆ 70 ساڵ بەرەو دوا ببەنەوە.