خوتبەکانی نوێژی هەینی تاران بە پێشنوێژی ڕێبەری باڵای وڵات، دەستیپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران کە بە هەینی نەسر ناوزەد دەکرێت بە پێش نوێژی ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران خەریکە بەڕێوەدەچێت.

ڕێبەری شۆڕش لە سەرەتای خوتبەکانی نوێژی هەینیدا ڕایانگەیاند: ئەگەر ئێوەی موسڵمان یەکڕیزی و هاوسۆزیتان لەگەڵ یەکتر هەبێت، ڕەحمەتی خودا دەتانگرێتەوە.

جەختیشیان لەوە کردەوە کە ئەگەر موسڵمانان لەگەڵ یەکتر یەکگرتوو بن، شەرەف و حیکمەتی خودا لە پشتیانەوەیە.

ئایەتوڵا خامنەیی ڕوونیان کردەوە: ویلایەت بە واتای پەیوەندی و تەبایی موسڵمانان لەگەڵ یەکترە و  سیاسەتی قورئان لەگەڵ موسڵمانان ئەوەیە کە گەلانی موسڵمان هاودەنگییان  هەبێت.

جەختیشیان لەوە کردەوە کە سیاسەتی دوژمنان پارچە پارچەکردن و حوکمڕانییە، بنەمای ئەوانیش دابەشبوونە و ئەوان بە شێوازی جیاواز ئەو سیاسەتانەیان لە وڵاتانی موسڵمان جێبەجێ کردووە. بەڵام ئەمڕۆ گەلانی موسڵمان ڕابوون؛ ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە دەتوانین بەسەر ئەم فێڵەی دوژمنانی ئیسلام و موسڵماناندا زاڵ بین. دوژمنی ئێران دوژمنی نەتەوەی عێراق، فەلەستین، میسر، سووریا و یەمەنە. دوژمن هەر یەکێکە و پیلانەکانی جیاوازە.

زیادیشیان کرد: بەڵام ژووری فەرمان کردن هەر یەک شوێنە و لەوێوە فەرمانیان پێدەکرێت، دوژمن لە وڵاتێک ئاسوودە بێت، دەچێتە سەر وڵاتێکی دیکە.

ڕێبەری شۆڕش جەختیان لەوە کردەوە کە موسڵمانان چیتر نابێت کەمتەرخەم بن و  پێویستە پشتێنەی بەرگری و سەربەخۆیی لە هەموو وڵاتانی ئیسلامی لە ئەفغانستانەوە تا یەمەن ببەستین. نەتەوەی فەلەستین مافی خۆیەتی لە بەرامبەر ئەو دوژمنەی کە ژیانی تێکدا و هاتە سەر خاکەکەی بوەستێتەوە.

وتیشیان: هەڵمەتی زریانی ئەقسا لە جەوتی ئۆکتۆبەری ڕابردوو ئۆپراسیۆنێکی ڕەوا و یاسایی بوو.

ڕاشیانگەیاند کە هەڵمەتی دلێرانەی هێزە چەکدارەکانمان کە چەند شەو لەمەوپێش کردیان،ئەوەی کە هێزە چەکدارەکانی ئێران ،کارێکی تەواو یاسایی و ڕەوا بووە و  کەمترین سزا بوو بۆ ئیسڕائیل سەگی هاری ئەمریکا لە ناوچەکە و بەرگریی لوبنان لە خەڵکی غەززەش هەنگاوێکی ڕەوا و یاساییە.

ئایەتوڵا،خامنەیی بە ئاماژە بەوەی کە  ئێمە نە لە بەرەنگاریی ڕژێمی زایۆنی دا کەمتەرخەمین و نە پەلە دەکەین لە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆمان، وتیان: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر ئەرکێکی لەم بوارەدا هەبێت، بە هێز و خۆڕاگرییەوە ئەنجامی دەدات. ئەوەی پێویست بێت دەیکەین. هەروەک چۆن کرا و لە داهاتووشدا پێویست بێت دەکرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان لەوە کردەوە: بە پێویستم زانی ڕێز لە برا و خۆشەویستەکەم و مایە شانازیم و کەسایەتی خۆشەویستی جیهانی ئیسلامی و زمانی گەلانی ناوچەکە، گەوهەرە درەوشاوەی لوبنان، جەنابی شەهید حەسەن نەسروڵا  لە نوێژی هەینی بێت. ئەم وتارە بۆ هەموو جیهانی ئیسلامە.

بەشی دووەمی خوتبەکانی نوێژی هەینی تاران بە زمانی عەرەبی بوو و وڵاتانی عەرەبی بەردەنگ دەگرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو بەشەدا وتیان: ئێمە هەموومان بۆ شەهادەتی سەیدی ئازیزمان داخداریم و بە ڕاستی تازیەبارین. ئاڵبەت تازیەباری ئێمە بو واتای خەمۆکی و بێ هیوایی نییە؛ لە جۆری تازیەباری بۆ ئیمام حسێنە؛ زیندووکەرەوە و وانەبەخش و ورەبەخشە. خۆشەویستی شەهید نەسروڵڵا زیاتر لە لوبنان و ئێران و وڵاتانی عەرەبی بوو.

ڕێبەری ئێران بە ئاماژە بە گرینگرین پەیامی سەید حەسەن نەسروڵڵا بۆ گەلی لوبنان لە نەبوونی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی بەرخۆدان وتیان: گرینگرین پەیامی قسەیی و کردەوەیی ناوبراو لە ژیانیدا بۆ ئێوە گەلی بە ئەمەگی لوبنان ئەوە بوو کە بە لەدەست دانی کەسایەتی بەرچاو وەکوو ئیمام مووسا سەدر و سەید عەباس مووسەو و کەسانی دیکە، بێ هیوا نەبن؛ لە ڕێگای شەڕدا گومانتان نەبێت؛ هەوڵ و توانتان زیاد بکەنەوە؛ یەکگرتووییتان دوو ئەوەندە بکەنەوە؛ هەمبەر دوژمن بە ئیمانەوە خۆڕاگری بکەن و شکستی بدەن.

هەروەها زیادی کرد: ئازیزانی من! گەلی بە ئەمەگی لوبنان! گەنجانی پڕ لە وزەی حزبوڵڵا! منداڵانی من! ئەمڕۆ هەم ویستی سەیدی شەهیدانی ئێمە لە گەلەکەی و لە بەرەی بەرخۆدان و لە هەمووی ئۆمەتی ئیسلامی هەر ئەمەیە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: دوژمن ناتوانێت خەسار لە پێکهاتەی بەرخۆدان بدات و کوشتنی خەڵکی سڤیل بە نیشانەی سەرکەوتنی خۆی دەزانێت.

هەروەها وتیشیان: دوژمنی پیس و زەبوون چونکوو ناتوانێت گورز لە پێکهاتەی حزبوڵڵا و حەماس یان جەهادی ئیسلامی بدات تیرۆر و بوردمان و کوشتنی خەلکی سڤیل بە نیشانەی سەرکەوتن دەزانیت کە هیچ ئەنجامێکی جگە لە سەرهەڵدانی ڕێبەرانی بەهێزی بەدواوە نابێت.

ئازیزان دڵەکانی ئێمە ئارام دەبێتەوە و وێرانییەکان ئاوەدان دەبنەوە و سەبر و خۆڕاگری ئێوە سەمەر دەدات.

هەروەها خەڵکی لوبنان و بەرەی بەرخۆدانی خستە بەردەنگەوە و جەختی کرد: سەیدی ئازیز سی ساڵ لە سەرووی شەڕێکی دژوارەوە بوو و بووە هۆی گەشەی حزبوڵڵا و ئیسرائیلی بەرەو دوا کێشا بەڕاستی حزبوڵڵا داری پاکییە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشیان: حزبوڵڵا و سەیدی شەهید بە بەرگری لە غەززە و مزگەوتی ئەقسا لە ڕێگای خزمەت بە ئیسلام هەنگاوی هەڵهێنا.

هەروەها وتیشیان: پشت بەستن بە ئەمریکا و هاودەستەکانی و پاراستنی ئیسرائیل؛ هەڵمەتێکە بۆ کردنی ئیسرائیل بە دارەدەست و بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ناوچەکە و کەڵکوەرگرتن لە پێکدادانە جیهانییەکان.

ڕێبەری ئێران زیادی کرد: ئامانجی ئەوان کردنی ئیسرائیل بە دەروازەی هەناردە کردنی وزە لە ناوچەکە بۆ جیهانی ڕۆژاوا و هاوردەی کاڵا و تەکنۆلۆژیا لە ڕۆژاواوە بۆ ناوچەکەیە و ئەوە بە واتای مسۆگەر کردنی بوونی ئیسرائیلە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە وتنی ئەوەی کە ئیسرائیل لە سەر زەوی ڕیشەکێش دەبێت، ڕایگەیاند: ئەو ڕژێمە پیسە ناسەقاگیرە و بە پاڵپشتی ئەمریکاوە لە سەر پێیە.

هەروەها جەختیان کرد: بەرخۆدان بە شەهادەتەکان هەرگیز ناکشێتەوە و هەر سەر دەکەوێت.

هەروەها وتیشیان کە گەردەلوولی ئەودا کارێکی کرد کە ئیسرائیل ئێستا بەس بەدوای پاراستنی بوونی خۆیەتی و ئەوە بە ئەو واتایەیە کە هێزەکانی بەرخۆدان لە فەلەستین و لوبنان توانیویانە ئیسرائیل بۆ 70 ساڵ بەرەو دوا ببەنەوە.