وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە چەند خولەک پێش ئێستا سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گەییشتە بەیرووتی پێتەختی لوبنان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئێران کۆمەڵێک جیهازاتی پزیشکی بۆ یارمەتی بە بریندارانی لوبنان ناردووە و سەید عەباس عێراقچیش بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی لوبنان چووەتە بەیرووت.