تا چەند کاتژمێری دیکە ڕیوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ئاڵاهەڵگری بەرخۆدان شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا لەلایەن ڕێبەری ئێرانەوە لە موسەلای ئیمام خومەینی تاران دەست پێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕیوڕەسمی بەرزڕاگرتنی موجاهدی ڕێاگی خودا و سەیدی ئائزئ ئۆمەتی ئیسلامنی، شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا و هاوڕێکانی لەوانە سەردار شەهید نیلفرووشان لەلایەن ڕێبەری ئێرانەوە لە کاتژمێری 10:30 بەیانی ئەمڕۆ لە موسەلای ئیمام خومەینی دەست پێدەکات.

ئەو ڕێوڕەسمە تا پێش لە دەسپێکی خوتبەکانی نوێژی هەینی درێژەی دەبێت و وپاشان نوێژی هەینی بە ئیمامەتی ڕێبەری ئێران دەخوێنرێت.

لە کاتژمێر 5ی سەر لە بەیانییەوە درگاکانی موسەلای تاران کراوەتەوە بۆ ئەوەی نوێژخوێنەکان بێنە ناو موسەلای گەورهی تاران.

خەڵک سەرەتا بەشداری ڕێوڕەسمی پرسە و یادکردنەوەی سەید حەسەن نەسروڵا دەبن دواتر نوێژی هەینی دەخوێنن.

هەر ئێستا ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران گەیشتە شوێنی ڕێوڕەسمەکە.

ڕێبەری ئێران خەریکی خوێندنی قورئانن بۆ شەهیدانی بەرخۆدان و ئاڵاهەڵگری بەرخۆدان شەهید نەسروڵا.