پاش کەمێکی تر وردەکاری تەواوی ئەو بنکە ئیسرائیلییانەی کە لەلایەن ئێرانەوە کراوەتە ئامانج بۆ یەکەم جار لە ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاو دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆیانەی 2 لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، زیانێکی زۆر بەم ڕێژیمە کەوت.

هەرچەند ئەم ڕژێمە هەوڵیدا بەتەواوەتی ئەم شکستە سانسۆر بکات، بەڵام لە کۆتاییدا وێنە و زانیاری لەم هێرشە و خەسارەکانی کە قووڵایی شکستە گەورەکەی ئیسرائیل نیشان دەدات، بڵاو دەبێتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵی مێهر ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە کە بە وردی تەواو ئەو بنکە سەربازییانەی کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل کرابوونە ئامانج، بۆ یەکەم جار زانیاری تایبەتیان لە سەر دەدات.