نوێنەرایەتیی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: داوا دەکەین وڵاتانی تر خۆیان لە دوو‌بەرەکیی ئێران و ڕژیمی زایۆنی نەدەن و خۆیان لەو هەنگامەیە بەدوور بگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێرانی ئەمریکی سەبارەت بە کەناڵە پێوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا و ڕەهەنەدەکانی وەڵامدانەوەی دووبارەی کۆماری ئیسلامی بە سەربزێوی وجەنایەتی نوێی زایۆنی، ڕوونی کردەوە: باڵوێزخانەی سویسرا لە تاران وەک نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا وێنا کراوە و وەڵامی ئێمە تەنیا بە دەسردرێژکاران دەبێت.

ڕاشیگەیاند: ئەگەر وڵاتێک لەمناوەدا یارمەتیی دەستدرێژکاران بدات، ئەو وڵاتە هەم تاوانەکاندا هاوبەشە و هەمیش ئامانجێکی ڕەوایە بۆ ئێمە.

نوێنەرایەتیی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لەوەش کرد: داوا دەکەین وڵاتانی تر خۆیان لە دوو‌بەرەکیی ئێران و ڕژیمی زایۆنی نەدەن و خۆیان لەو هەنگامەیە بەدوور بگرن.