سەرۆکی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی ئەسەدئاوا لە دۆزرانەوەی جامێکی گڵینەی ٥ هەزار ساڵە لەو شارە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کامران ئەکبەری وتی: ئەم جامە تایبەتە بە هەزارەی سێهەمی بەر لە زایین و بە هەوڵی کۆنینەناسانەی دوکتۆر ئارمان وەفایی لە دەشتی ئەسەدئاوادا دۆزراوەتەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لە لێکدانەوە سەرەتاییەکان تەمەنی ئەم جامە دەگەڕێتەوە بۆ چاخی گۆدینی ٣، وتیشی: جامە دۆزراوەکە بۆ توێژینەوەی زیاتر و دیاری‌کردنی تەمەنی دروستی ڕەوانەی پارێزگا دەکرێت و پاشان بۆ نمایشی گشتی دەبرێتە مۆزەخانەی شاری ئەسەدئاوا.