ڕۆژنامەی زایۆنی معاریۆ دانی پێدا ناوە کە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی راستی 2 خەسار قورسی لە بنکەی ئاسمانی ئیسرائیلی نواتیم داوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ڕۆژنامەی زایۆنی معاریۆ ڕایگەیاند کە هێرشی مووشەکی ئێران خەسار قورسی لە بنکەی ئاسمانی زایۆنیستی نواتیم لە بیابانی نەقەب داوە.

هەروەها مەعاریۆ دانی پێداناوە کە خەسارەکان لە ئەو بنکە ئاسمانیە کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل دادەنێت.

هەوالدەری ئاسۆشەیتێد پرێس بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێکی ئاسمانی لە خەساری قورس لە بنکەی ئاسمانی زایۆنیستی نواتیم هەواڵی دا و جەخت یکرد کە بە پێی ئەو وێنە ئاسمانیانە وێرانی و خەسار لە میچی باڵەخانەکەی نزیک لە ڕێگای سەرەکی ئەو بنکە ئاسمانییە بەرچاو.