کارگێڕی بارزی کوردستان ڕایگەیاند لە ساڵی 1402 لە چاو ساڵی پێشووتری سەدا 11 وەبەرهێنانمان زیادی کرد و ڕێکۆردی 40 هەزار و 600 تۆن بەرهەم شکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاوە مەفاخری کارگێڕی کارخانەی تایەی بارزی کوردستان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانیدا وتی: کارخانەی بارز هەلی کاری باشی لە کوردستان ڕەخساندووە.

وتیشی: لە ڕۆژانی داهاتوودا و بۆ دابین کردنی هێزی کار لە خەڵکی خۆجێی کوردستان ژمارەیەک لە گەنجان وەردەگرین لە ڕێگای تاقیکارییەکی تایبەتەوە.

مەفاخری ڕایگەیاند: لە بەشی دووهەمی گەشەی بارز کە تا کۆتایی خەرمانانی ساڵی داهاتوو دەکرێتەوە. 200 کەس بە شێوەی راستەوخۆ لە ئەو کارخانەیە لە بەشی ئۆپێراتۆر، تکنیسیەنی تەکنیکی و کارناس دادەمەزرێن.

ڕاشیگەیاند لە ساڵی پار لە چاو ساڵی پێشووتری سەدا 11 وەبەرهێنانمان زیادی کرد و ڕێکۆردی 40 هەزار و 600 تۆن بەرهەم شکا.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەمساڵیشدا بەرهەمهێنانی تایەی بارز لە کوردستان رەوتی بەرز بوونەوەیی هەبوو و گەییشتە 125 تۆن لە ڕۆژدا و تا ئێستا 31 هەزار و 336 تۆن بە چوار لەسەد بەرز بوونەوە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بەرهەم هاتووە.