وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پارێزبەندی بێ سنووری ڕژێمی ئیسرائیل کارەساتی مرۆیی فراوانتری لێدەکەوێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ٥٧ەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
لە سەر بابەتی "دۆخی مافی مرۆڤ لە فەلەستین و دیکەی ناوچە داگیرکراوە عەرەبییەکان" وتارێکی پێشکەش کرد.

عێراقچی وتی: تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی دەرکەوتێکی ترسناکی هەڵمەتێکی ڕێکخراوەیی سیستماتیکی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانە. ڕاشیگەیاند: تاوانی جەنگ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، پاکتاوی نەتەوەیی و جینۆساید دژی گەلی فەلەستین لەو کارەساتانەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پارێزبەندی بێسنووری ڕژێمی ئیسرائیل دەبێتە هۆی کارەساتی مرۆیی بەرفراوانتر لە ناوچە داگیرکراوەکان.

ئەوەشی وت کە هەر چرکە بێدەنگی و گوێنەدان و خامساردی دەبێتە هۆی بەردەوامی کوشتنی خەڵکی مەدەنی بێ تاوانی فەلەستینی و لوبنان.

جەختیشی کرد: جیهان ناتوانێت لەبەردەم ئەم تاوانانەدا بێدەنگ بێت. کردەوەی خێرا و یەکلاکەرەوە نەک هەر چاوەڕوانکراوە، بەڵکوو ئەرک و پابەندبوونێکی ئەخلاقییە.