لە گردبوونەوەی جەماوەری بۆ پاڵپشتی لە بەڵێنی ڕاستگۆیانەی ٢، خەڵکی بە ژن و منداڵ و پیر و گەنجەوە بە هەڵدانی ئاڵای فەلەستین، حزبوڵڵا و لوبنان، دروشمی دژە زایۆنی درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گردبوونەوەی جەماوەری بۆ پاڵپشتی لە ئۆپەراسیۆنی بەڵینی ڕاستگۆیانەی ٢ ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی ڕەزبەر لە مەیدانی ئیمام حسێن(دخ)ی تاران دەستی پێکرد و هەر لە سەرەتای گردبوونەوەکە ئ٨امادەبووان دروشمی دژە زایۆنییان هەڵدا.

لەم گردبوونەوەدا بڕیار حوجەتولئیسلام سەید ئەحمەد خاتەمی پێش‌نوێژی هەینی تاران، خالد قدومی نوێنەری بزووتنەوەی حیماس لە تاران و سەفیەدین نوێنەری حزبوڵڵای لوبنان وتاردانیان دەبێ و لە بەشێکی تر بەرنامەکاندا بڕیارە گرووپی غەدیری تاران بە سروود، مەحموودزادە هونەرمەندی شۆڕشی بە ئاواز، محەمەد ڕەسووڵی بە شێعر، موحسن عێراقی، ئەمیر عەباسی، سەعید زەمانی و داوود شکاری بە خوێندنی نەزرنامە و مەداحی پێشکەش بکەن.