سەرۆک کۆماری ئێران وتی: سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی سادق ٢ وتی: ئۆپراسیۆنی شازی شەوی ڕابردووی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە سەلماندی کە ئەو گۆمەزە ئاسنییەی کە زایۆنیستەکان بانگەشەی بۆ دەکەن، لە شووشە ناسکترە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وتی: ئۆپەراسیۆنی جێی شانازیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەوی ڕابردوو لە بە ئامانج گرتنی ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنی، جارێکی تر سەربەرزی ئێرانی بە جیهان نیشانی دا،

وتیشی: بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و لە بەرامبەر تاوانی ئەم ڕژیمە لە تیرۆرکردنی شەهید هەنیە لە وڵاتەکەمان، هەروەها شەهید کردنی سەید حەسەن نەسروڵڵا و فەرماندەکانی بەرخۆدان، ئێران مافی ڕەوای بوو کە هێرش بکاتە سەر ڕژێمی زایۆنی.