وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دوای هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل، هۆشداریمان دایە سویسڕا کە ئەمریکا ئاگادار بکاتەوە کە بکشێتەوە و دەستێوەردان نەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی نانی بەیانی ئێرانی وتی: هەر هەوڵێک کە لەلایەن ئیسرائیل یان پاڵپشتەکانیەوە لەگەڵ وەڵامی توندتری ئێران بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: هیچ گۆڕینەوەیەکی پەیام پێش لە وەڵامەکە ئەنجام نەدرا. دوای وەڵامەکە هۆشداری درایە سویسڕا کە ئەمریکا ئاگادار بکاتەوە کە ئەوە مافی ڕەوامان بووە و نامانەوێت درێژەی بدەین. هەروەها هۆشدارییمان دایە ئەمریکا کە بکشێتەوە و دەستێوەردان نەکات.