Publish Date: ٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٠:٣٥

چالاکنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاو کردەوە کە ترس و نیگەرانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران نیشان دەدات.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکیان بلاو کردەوە کە تێیدا بنیامین نتانیاهۆ خەریکی خوێندنەوەی دەقێک دوای تێپەڕینی چەند کاتژمیر لە هێرشە بەربڵاوەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلە.

دەستی لەرزۆکی نتانیاهۆ لە کاتی خوێندنەوەی ئەو دەقە هەواڵ لە ترس و نیگەرانی ناوبراو دەدات.

وێنەگرەکە دوای دیتنی ئەو دۆخە ناچار دەبێت وێنەکە لەسەر دەموچاوی نتانیاهۆ زووم بکات تا ئاستی لەرزینی دەستی ناوبراو دەرنەکەوێت.